کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پاش چەند ڕۆژێک لە کەمبوونەوەى توندووتیژییەکانى خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى دیکەى عێراق، لەئێستادا بەغداد لە بارودۆخێکى ئاڵۆزدایە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە تەقەى ڕاستەوخۆى هێزێکى "چەکدارى نەناسراو" کوژراون.
,
سەرچاوەیەکى سەربازى بە ناس-ى ڕاگەیاند: "چەند چەکدارێکى نەناسراو کە ئۆتۆمبێلى جۆرى (پیکئاب) هاتوچۆی پێکردوون، هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە تەلارى گەراج (سنک)".
,
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەو هێرشەیاندا چەکدارە نەناسراوەکان چەند خۆپیشاندەرێکیان پێکاوە، چەندین ئۆتۆمبێلى فریاکەوتنیش (ئامبوڵانس) بەرەو شوێنەکە ڕۆشتون.
,
بەگوێرەى ئەو وێنانەشى بۆ ناس نێردراون، دەرکەوتوە ئەو ئۆتۆمبێلانەى چەکدارەکانیان گواستوەتەوە، نەناسراون و تابلۆیان پێوە نییە.
,
لاى خۆشییەوە عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند: "شەڕە تەقە لەنێو گەراج سنک ڕویداوە و ئاگر کەوتوەتەوە".
,
لەبارەى ژمارەى قوربانیانى ئەو ڕوداوانەى ئەمشەو، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە، لەناوەڕاستى بەغداد بەهۆى گولەى چەکدارانى نەناسراو شەش کەش کوژراون.
,
عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق لە وتارى هەینیدا داواى لە خۆپیشاندەران کرد، نەهێڵن خەڵکانى تێکدەر بچنە ڕیزەکانیانە و پشێوى دروستبکەن، هەروەک داواى لە هێزە ئەمنییەکانیش کرد بەدووربن لە توندووتیژى.
[video width="592" height="320" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/video-1575655669-1.mp4"][/video]
[video width="592" height="320" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/video-1575655665-1.mp4"][/video]
,
,