کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمریکا سزای بەسەر چوار کەسایەتیی سیاسیی عێراقدا سەپاند و ڕایگەیاند، ئەو کەسانە پێشێلی مافەکانی مرۆڤیان کردووە و "گەندەڵیان" ئەنجامداوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمریکا سزای بەسەر هەریەک لە "قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، لەیس خەزعەلی، بەرپرس لە عەسائیب ئەهلی حەق، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی بەرەی نیشتمانی و حوسێن فالح، بەرپرسی دەزگای ئەمنی حەشدی شەعبی"دا سەپاندووە. , ئاماژە بەوەشکراوە، سزاکە لەسەر بنەمای پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤ و ئەنجامدانی "گەندەڵییە". , ئەو سزایەى ئەمریکا بەسەر ئەو کەسایەتییە عێراقییانەدا، لەکاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکانى عێراق بەدەوامییان هەیە و پاش دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتیش، هێشتا خۆپیشاندەران شەقامەکانیان چۆڵنەکردووە. , ,