کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئێوارەى ئەمڕۆ لەسەر شەقامى پشتێنەى کەلار لە گەرمیان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەى گیانیلەدەستدا. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى پۆلیسی گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6ى کانونى یەکەمى 2019، لەسەر شەقامی پشتێنەی قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتاهایلۆکس وەرگەڕا، لەئەنجامدا شۆفێرەکەی کە لەدایکبوى ساڵى 1972ە، گیانیلەدەستدا. , ئەوەش ئاشکراکراوە، قوربانییەکە دانیشتوى ناحیەى ڕزگاری سەربە قەزای کەلارە، لەئێستاشدا بە مەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە. , ,