گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ هاوسەرۆکی دیکەی شارەوانیەکانی هەدەپە دەستگیرکران

ئاکەپە تۆڵەى سندوقەکانى دەنگدان لەڕێى هێزەوە لە هەدەپە دەکاتەوە

2019.12.06 - 15:59
ئاکەپە تۆڵەى سندوقەکانى دەنگدان لەڕێى هێزەوە لە هەدەپە دەکاتەوە
ناس کورد- هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی هەدەپە، لە ناوچەکانی باگر و ئەلباک و قەرقلی سەر بە شاری وانی باکوری کوردستان، دەستگیرکران. , پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 6ی کانونی یەکەمی 2019، پۆلیسی تورکیا، چوەسەر ماڵی هەریەک لە یەڵماز شالان، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی باگر و ئەرکان ئاجەر، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئەلباک و یەعقوب ئالماچ، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی قەرقل لە شاری وانی باکوری کوردستان، هەرسێکیان دەستگیرکران. , لەبارەى هۆکارى دەستگیرکردنى ئەو سێ سەرۆکشارەوانییانەى هەدەپە، پۆلیسى تورکیا دەڵێت: "ئەو سێ هاوسەرۆکەی هەدەپە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ گروپی قەدەغە دەستگیرکراون، دوای دەستگیرکردنیشیان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وان". , ئەوەش دوای ئەوە دەێت، کە لە هەڵبژاردنەکانی نیسانی ئەمساڵدا هەدەپە سەرکەوتنێکی گەورەی لە شارەوانییەکانی باکوری کوردستان بەدەستهێنا، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە بڕیاری دادوەرەکانی سەر بە پارتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانەوە، نزیکەی 20 سەرۆکشارەوانی کورد لە شارەکانی باکوری کوردستان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و لابران، یاخود دەستگیرکراون و لەجێگایان قەیوم داندراون کە سەر بە ئاکەپەن. , ,