گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران بکرێت

2019.12.06 - 15:45
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران بکرێت
ناس کورد- کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر کوشتن و دەستگیرکردنى خۆپیشاندەرانى ئێران، هەڵوێستى فەرمى ڕاگەیاند، داواى لێکۆڵینەوەیەکى بێلایەنانە لەو دۆخە دەکات. , لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینى 6ى کانونى یەکەمى 2019 بڵاوى کردووەتەوە، میشێل پاچلە، سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤى سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە کوشتنى خۆپیشاندەرانى ئێرانى و شاردنەوەى بارودۆخ و ژمارەى کوژراوان و دەستگیرکردنى بەردەوامى خۆپیشاندەران لە سەرتاسەرى ئەو وڵاتە، نیگەرانن. , ئەو بەرپرسەى نەتەوەیەکگرتووەکان داواشیکردووە، لێکۆڵینەوەیەکى سەربەخۆ و بێلایەنانە لە بارودۆخى ئێران و سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێران کە بەمدواییانە سەریانهەڵدا بکرێت. , پێشتریش برایان هۆک، نێردەى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئێران ڕایگەیاند، مامەڵەى دەسەڵاتدارانى ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەراندا پێچەوانەى مافەکانى مرۆڤە و دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتەش سەدان هاوڵاتیی خۆپیشاندەرى ئێرانییان لە خۆپیشاندانەکانى ئەمدوایەدا کوشتوە و هەزاران کەسى دیکەشیان دەستگیرکردووە. , ,