کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نوێنەرى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق، داوا لە خۆپیشاندەران دەکات داواکارییەکانیان بەشێوەیەکى ئاشتییانە بگەیەنن و خۆیان بەدووربگرن لە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و شوێنە گشتییەکان. . لەمیانەى بەڕێوەچوونى نوێژى هەینى و پێشکەشکردنى پەیامى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق، عەبدولمەهدى کەربەلائى نوێنەرى سیستانى رایگەیاند "هەندێک کەس لەنێو خۆپیشاندەرانەوە هێرشیان کردوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان". . كەربەلائی داواى ئەوەى کرد لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا و بەبێ دەستوەردانی دەرەكی سەرۆكوەزیرانێکی نوێ بۆ حكومەت دیاری بكرێت و لایەنەکان لەسەرى ڕێکبکەوون. . جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە سەرۆکوەزیرانى نوێ ڕەزامەندی گەلی لەسەر بێت و رەتیکردەوە ئەوان وەکو مەرجەعى باڵاى شیعەکان دەستوەردان لەو بابەتەدا بکەن. . بەپێویستیشیزانى چاكسازی گشتی راستەقینە بكرێت و بەرژەوەندی وڵات بخرێتە پێش بەرژەوەندی هەموو لایەكەوە. . لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا، نوێنەری سیستانی ئیدانەی خوێنڕشتنی كرد و داوای لە خۆپیشاندەرانیش كرد خۆیان لە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان و شوێنە گشتییەكان و موڵکی حکومەت و خەڵکی بەدوور بگرن و موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و حكومەت بپارێزن و كاری تێكدەرانە ئەنجام نەدەن. .