کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – لەشارى کەرکوک ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەگوێرەى ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامى تەقینەوەکەدا پۆلیسێکى کورد گیانى لەدەستدا. . تەقینەوەکە لەدواى ئەنجامدانى نوێژى هەینى لە گەڕەکى پەنجا عەلى لە شارى کەرکوک روویدا و بەگوێرەى زانیارییەکان تەقینەوەکە لەرێگای بۆمبێکی چێندراوەوە ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی بنکەی عروبەی کردبووە ئامانج. . لەتەقینەوەکەدا ئەندامێکی بنکەی پۆلیسی عروبە بەناوی کاروان عوسمان بریندار بوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. .