گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ سەدان چەقۆوەشێن چوونە ناو خۆپیشاندەران و دەیان کەسیان بریندار کرد

2019.12.06 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ سەدان چەقۆوەشێن چوونە ناو خۆپیشاندەران و دەیان کەسیان بریندار کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندانەکان و ترساندنى خۆپیشاندەران، سەدان بەڵتەجى و چەقۆوەشێن خۆیان کردە ناو خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر و دەیان خۆپیشاندەریان بریندار کرد. . میدیاکانى عێراق بڵاویان کردەوە "لەخۆپیشاندانەکانى سەرلەئێوارەى دوێنێ (پێنجشەممە)ى گۆڕەپانى تەحریری شارى بەغدا 11 خۆپیشاندەر بەچەقۆ بریندارکران". . بەگوێرەى میدیاکان، ڕوداوەکە بەهۆى دەمەقاڵێى نێوان خۆپیشاندەرانەوە ڕویداوە و چالاکوانى خۆپیشاندانەکانى شارەکەش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کێشەکە بەهۆى بوونى دەستێکى دەرەکى لەناو خۆپیشاندانەکان دروستبووە و بووەتە هۆکارى سەرهەڵدانى شەڕى نێوان خۆپیشاندەران. . سەرلەئێوارەى دوێنێ (پێنجشەممە، 5ى دیسمبەرى 2019) لەئان و ساتى دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکانى گۆڕەپانى تەحریر لەبەغدا 700 بۆ 800 کەسى نەناسراو خۆیان دەکەن بەناو خۆپیشاندەران و هەر کەسێک داواى شوناسیان لێدەکات دەیدەنە بەر چەقۆ. . دواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیرانى عێراق خۆپیشاندانەکانى بەغدا و کەربەلا و چەندین شارى ترى عێراق کۆتایى نەهاتووە و خۆپیشاندەران داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکەن و بەهۆى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانیشەوە لەکەربەلا و چەند شارێکى تریش لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردودا هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەران و دەیان کەس بەو هۆیەوە بریندار بوون. .