گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەنتاگۆن لەبارەى ناردنى هێزى ئەمریکى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئێران هاتە دەنگ

2019.12.06 - 08:38
پەنتاگۆن لەبارەى ناردنى هێزى ئەمریکى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئێران هاتە دەنگ
ناس کورد-   وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پەنتاگۆن) لەبارەى هەواڵێکى رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی کە باسى لە پلانى ناردنى هێزى ئەمریکا کردبوو بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و رووبەڕووبوونەوەى ئێران، روونکردنەوەیدا. . ئەلیسا سمیس، وتەبێژی وەزارەتی بەرگرى ئەمریکا "پەنتاگۆن" هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد :"ویستی ئەمریکا بۆ ناردنی 14 هەزار سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوورە لەراستییەوە". . تویتەکەى سمیس لە کاتێکدایە رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردبوو "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تاوتوێی ناردنی 14 هەزار سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئێران. . رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گفتوگۆ و تاوتوێی ئەوە دەکات، 14 هەزار سەرباز بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئێران بنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. . ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێدەچێت لەم مانگەدا ترەمپ بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە بدات و لەگەڵ ناردنی ئەو ژمارە سەربازەدا، چەندین کەشتی جەنگی و کەرەستەی سەربازیش بنێردرێت. .