کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئێران ڕایگەیاند، ئێران به‌كوشتنى سه‌دان هاووڵاتى خۆپیشانده‌رى ئه‌مدواییه‌ى وڵاته‌كه‌یه‌وه تێوه‌گلاوه و چه‌كیش ڕه‌وانه‌ى چه‌ندین میلیشیاى ناوچه‌كه ده‌كات. . بریان هۆك نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئێران، ئاماژەى بەوە کرد "ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران سه‌دان هاووڵاتیان له خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئێران كوشتووه و ئه‌و كارانه‌شى كه‌دژى خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیداوه پێچه‌وانه‌ى مافه‌كانى مرۆڤه". . هۆك به‌ناوى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه، داوا ده‌كات سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان كه ئێستا لهزیندانهكانى ئێراندان و له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون ئازاد بكرێن. . نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، عه‌بدولڕه‌زا شههلات یه‌كێك له‌به‌رپرسانى سوپاى پاسداران لهڕهوانهكردنى چه‌ك بۆ حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن تێوه گلاوه و ئه‌مریكاش 15 ملیۆن دۆلار ده‌داته ئه‌وانه‌ى زانیارى له‌سه‌ر فه‌رمانده‌كانى سوپاى پاسداران له‌یه‌مه‌ن ئاشكرا بكه‌ن. .