کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، گەر ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدایان بەدڵ نەبێت ئەوا لەپەرلەمانەوە ڕەتیدەکەنەوە و هەڵیدەوەشێننەوە. . حەنین قەدۆ، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق بەمیدیاکانى عیراقى وت "لایەنە کوردییەکان بەتایبەتى پارتى دیموکراتى کوردستان عادل عەبدولمەهدیان چەواشە کردووە و پێش دەستلەکارکێشانەوەى ڕێکەوتنێکیان لەگەڵیدا کردووە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانى خۆیاندا یەکدەگرێتەوە". . ئەو پەرلەمانتارە رونیکردەوە "پەرلەمانى عێراق تاوتوێى ڕێککەوتنەکەى نێوان هەرێم و بەغدا دەکات کە تیایدا دەبێت هەرێم ڕۆژانە پابەندبێت بە ناردنى 250 هەزار بەرمیل لەرێگەى سۆمۆەوە و لەبەرامبەریشدا بودجەى پێشمەرگە و فەرمانبەرانى هەرێم دابین بکرێت". . قەدۆ جەختى کردەوە ئەو ڕێککەوتنە هەڵدەوەشێتەوە تەنها لەو کاتەدا نەبێت کە دادپەروەرى تێدا چەسپێنرابێت. . لێدوانى ئەندامەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەکاتێکدایە ڕێککەوتنەکەى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەى ساڵى داهاتوو هێشتا واژۆ نەکراوە و دواى قۆناغى واژۆکردنیش دەبێت بچێتە پەرلەمان و گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت. .