کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە ناوەندی شاری سەرێکانی تەقینەوەیەک روویدا و بەگوێرەى ئامارە بەراییەکان دوو هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون. . ئاژانسی سانای فەرمی سوری، بڵاوى کردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەرێکانی تەقینەوە". . ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، دوو هاووڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون. . لەدوای لەشکرکێشى سوپاى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان چەندین تەقینەوەی هاوشێوە ڕویانداوە و بەپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش ئاماژە بەوە دەکەن "تورکیا ئەو تەقینەوانە ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ناوچە کوردییەکان چۆڵ بکەن". .