کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، گۆڕان و پارتى بۆ چاكسازییه‌كى گشتگیر ڕێكه‌وتوون به‌ڵام ئێستا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت چاكسازى ته‌نها له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌راندا بكات و ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕێكکه‌وتنه نیه كه كردیان. . لهمیانەى بەڕێوەچوونى پێنجه‌مین دیدارى مێرگەسوردا كه ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) لەشارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژەى بەوە کرد "ئێمه كاتى خۆى له‌گه‌ڵ پارتى ڕێكکه‌وتین كه یاسایه‌ك هه‌بێت و تەواوى چاکسازییەکان لەبوارى سیاسى و یاسایى و کارگێڕى و دارایى و ئەمنى و سەربازى بگرێتەوە". . ئه‌ندامه‌كه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان روونیکردەوە، ئێستا زانیارییه‌كان به‌و شێوه‌یەیە حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت چاكسازى ته‌نها له‌بوارێكى بچوكى موچه‌و خانه‌نشینیدا كورت بكاته‌وه. . جه‌لال جه‌وهه‌ر رەتیدەکاتەوە رێککەوتنەکەى ئەوان لەگەڵ پارتى بەو جۆرە بووبێت و دەڵێ "ئێمه نه به‌و شێوه‌یه ڕێكکه‌وتین نه چاكسازیش به‌و شێوه‌یه ده‌كرێت به‌ڵكو چاكسازى پڕۆژه‌یه‌كى گشتگیره و ده‌بێت هه‌موو جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى دام‌و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه". . لهڕێكکهوتنى نێوان پارتى و گۆڕان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌م كۆمه‌ڵێك خاڵى گرنگ بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى سیاسى و كارگێڕى و سه‌ربازى خرابووه ڕوو كه هه‌ردوولایان پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بن، ئەم لێدوانەى جەلال جەوهەر یەکەم لێدوانى بەرپرسانى گۆڕانە لەبارەى پابه‌ند نه‌بوونى پارتى بهڕێكکهوتنهكهى نێوانیان. .