کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسڵ فەرمانی دەستگیركردن و قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ نەوفل عاكووب پارێزگاری شاری موسڵ و حەوت بەرپرسی دیكەی شارەكە، دەركرد.
لەنووسراوەكەی دادگای تێهەڵچوونەوەی موسڵ كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و بازگە و خاڵە سنورییەكان و سەرجەمی فڕۆكەخانەكان كراوە داوایان لێدەكات كە رێگری بكەن لەگەشتكردنی نەوفل عاكووب پارێزگاری موسڵ و حەوت بەرپرسی دیكەی دیوانی پارێزگای موسڵ.
بەپێی نووسراوەكانی دادگای موسڵ زۆرینەی ئەو بەرپرسانەی كە بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لەئێستادا لەشاری هەولێر نیشتەجێن.