کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- گەنجێکى کورد کە وەک پشتیوانى لە عێراقییەکان بەشدارى لە یەکێک لە خۆپیشاندانەکانى بەغدادى کردبو، لەگەڵ چەند خۆپیشاندەرێکى تردا گیانیلەدەستدا. , ئەحمەد سه‌عداوى، چیرۆكنوسى ناسراوى عێراقى له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك نوسیویهتى: "له‌ماوه‌ى دوو مانگى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له چالاكانى دیارى كورد هاوكار و یارمه‌تیده‌رمان بوون له خۆپیشاندانه‌كاندا، وەک پشتیوانییەک له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بوون به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، یه‌كێك له شه‌هیده‌كانیشمان له‌سه‌ر پردى كۆمارى كوردێكى ئازایه". , سه‌عداوى باسى له‌وه‌ش كردووه، ئەو كوردەى لە خۆپیشاندانەکانى بەغداد کوژراوە، ناوى "كاوه ستار وه‌لید"ه و باوكى دوو منداڵه کە گەورەکەیان ناوى "ئادەم"ە، بۆیە بە ئەبو ئادەم ناسراوە. , چیرۆكنوسه عێراقییه‌كه كه وێنه‌ى كاتى به‌خاكسپاردنى كاوه‌ى لەگەڵ نوسینەکەدا پۆست كردووه، ئەوەشى خستوەتەڕو: "سه‌ربڵندى بۆ تۆ ئه‌بو ئاده‌م، بۆ هه‌موو هاوڕێیانت كه له‌پێناو هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌یه‌كى تر له مێژووى عێراق خوێنیان به‌خشى". , لەڕێى باسکردنى چیرۆکى ئەبو ئادەمەوە، سەعداوى ڕه‌خنه‌ى له سه‌ركردایه‌تیى سیاسى كورد گرتوە و دەڵێت "له‌ترسى نهدۆڕاندنى ئیمتیازاته‌كانیان چاویان لەئاستى سەرکوتکردنى خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكى ناڕازى له به‌غداد و شاره‌كانى تر‌ى عێراق داخستوە". , ,