کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەسەروبەندى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى ئێران لە دژى گرانکردنى نرخى بانزین بۆ سێ بەرامبەر، میدیاى فەرمى وڵاتەکە بانگەشەى ئەوەى کرد، چەند کۆمپانیایەک بیرۆکەیەکیان پێشکەشکردووە، کە بۆ لەمەودوا ئۆتۆمبێلەکانى ئێران دەتوانن لەبرى بەکارهێنانى بانزین ئاو بەکاربهێنن، هەندێکیش بەگومانەوە لە هەواڵەکە دەڕوانن و دەڵێن بۆ "دڵساردکردنەوەى خۆپیشاندەرانە". , ئاژانسى ههواڵى تهسنیمى نزیك له سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاوى كردهوه، لهلایهن كۆمپانیاى (ئابسۆزى) ئێرانهوه دهرفهتى ئهوه بۆ كڕیارانى ڕهخساوه، كه لهڕێگهى ماڵپهڕهكهیانهوه داوكارى پێشكهش بكهن بۆ جێگیركردنى سیستمى ئاو بۆ بۆ کارپێکردنى بزوێنهرى ئۆتۆمبێلهكانیان لەبرى بانزین و گاز. , لاى خۆشییەوە كۆمپانیاى جاسم زڕجانى، كه یهكێكى دیکەیە لەو كۆمپانیایانهى کە بانگهشهى هێنانى پڕۆژهكهى كردووه ڕایگهیاندووه، نرخى ئهو ئۆتۆمبێلانهى كه به ئاو کار دهكهن دهگاته 250 ههزار تۆمان، بهپێى بانگهشهى ئهو كۆمپانیایهش له قۆناغى یهكهمدا بزوێنهرى ئۆتۆمبێلهكان به ڕێژهى 50% به ئاو و 50% دیكهى به بهنزین كار دەکەن. , وەک کۆمپانیاکە ئاماژەى پێکردووە، له قۆناغى دووهمی پرۆژەکەدا وا دەکەن ئۆتۆمبێلەکان بەڕێژەى 75% به ئاو كاربکەن و هەنگاوى دواتریش بۆ ئەوەیە 100%ى بزوێنەرى ئۆتۆمبێلەکان بە ئاو کار بکەن. , میدیا ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە، ئامادەکردنى پرۆژەکە بۆ ماوەکانى ڕابردوو دەگەڕێتەوە و لەلایەن کەسێکەوە بە ناوى (عەلائەدین جاسمى زرجانى) داهێنانەکە خراوەتەڕو، کە هەستاوە بە داهێنانى سیستمێک بۆ هەموو جۆرەکانى ئۆتۆمبیل کە دەتوانێت بۆ کارکردن پشت بە ئاو ببەستێت لەبرى بەکارهێنانى بانزین. , پاش ئەوەى زرجانى داهێنانەکەى ئااشکراکرد و وەک خاوەن بیرۆکەکە باسی لە داهێنانەکەى کرد، بەڵام چەند گومانێک لەسەر ئەو کارە دروست بو لە میدیاکانى ئێرانیشدا بڵاوکرایەوە، پرسیارى ئەوە کرا "ئایا چۆن ئاو لە برى سوتەمەنى ئەو وزەیە دروستدەکات کە بزوێنەر پێویستییەتى؟". https://youtu.be/lXhQ1IoNegI , بۆ بڕواهێنان بە خەڵکى ئێران بە بیرۆکەکە و وازهێنانیان لە دەربڕینى ناڕەزایەتى لەبەرامبەر گرانکردنى بانزین، کەناڵى فەرمى ئێران سیناریۆیەکى بۆ خاوەن بیرۆکەکە ڕێکخستوە، زرجانى دەردەکەوێت و بیجۆیەکى 405 پێیە و ئەوەى ڕاگەیاندووە، دکتۆراى لە وزەدا هەیە و ئاو دەکاتە ناو خەزێنەى ئۆتۆمبێلەکەى لەبرى بانزین. , هەر لە چالاکییەکەیدا زرجانى ئەوەشى ڕاگەیاندووە، ئەو سیستمە بە ئاوى ئاسایى و یاخود ئاوى سوێر و هەر جۆرە ئاوێکى تر کاردەکات، دەتوانێت بزوێنەرەکە بخاتە گەڕ و لەبرى بانزین ئیشى پێبکات. , بەڵام چالاکوانان و بەشێک لە میدیاکانى ئێران، ڕاگەیاندن و تۆخکردنەوەى بیرۆکەکەى زرجانى لە ئێستادا، بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە حکومەتى ئەو وڵاتە دەیەوێت خۆپیشاندەران وخەڵکى ناڕازى دڵسارد بکاتەوە و واز لە خۆپیشاندان بهێنن. , ,