گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆحانی دانینا بەوەى خۆپیشاندەران بەبێ تاوان دەستگیرکراون

2019.12.04 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانی دانینا بەوەى خۆپیشاندەران بەبێ تاوان دەستگیرکراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، پێویستە هەموو ئەو خۆپیشاندەرانە ئازادبکرێن کە بەبێ تاوان لە خۆپیشاندانەکانى ئەمدوایەى وڵاتدا دەستگیرکراون. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ى کانونی یەکەم 2019، لەمیانى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى بیمە و پێشکەوتن کە لە بورجى میلاد لە تاران بەڕێوەچوو، حەسەن ڕۆحانى وتیشى، "ئەگەر کەسانێک لە خۆپیشاندانەکاندا سەرپێچیەکى ئاساییان کردووە و ئاگرێکى ئاسایى کردووەتەوە بەلاى منەوە ئەوە تاوان نییە گەرچى ئەوەش کارێکى دروست نەبووە کە کردوویانە بەڵام پێویست ناکات لێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، گەنجێکى دڵگەرم چەند دروشمێکى بەرزکردووەتەوە نابێت توند بین لەگەڵیدا." . سەرۆککۆمارى ئێران جەختیکردەوە کە "کەسانێک کە بە چەکەوە بەشدارى خۆپیشاندانەکانیان کردووە ئەوانە حسابێکى دیکەیان لەگەڵدا دەکرێت، بەتایبەت کەسانێک بەچەقۆ هێرشیان کردووە و کەسانێکى تریش دوکانیان تاڵان کردووە و شوێنى گشتیان ئاگر تێبەرداوە، ئەوانە دەبێت مامەڵەیەکى جیاوازیان لەگەڵدا بکرێت." . بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزین بۆ سێ بەرامبەر، لە ناوەڕاستى مانگى تشرینی دووەمی 2019ەوە شەپۆلێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لەزۆربەى شارەکانى ئێران لەدژى حکومەت دەستیپێکرد، بۆ سەرکوتکردنیشى حکومەتى ئێران هێزى سەربازى بەکارهێنا و بەپێى میدیا جیهانیەکان سەدان خۆپیشاندەر بەدەستى هێزە ئەمنیەکانى ئەو وڵاتە کوژران و هەزارانى تریش خراونەتە کونجى زیندانەکانەوە و تا ئێستاش چارەنوسى ژمارەیەکى زۆریان نادیارە.