گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمی خوێندکارێک لە هەولێر بە سوتاوی دۆزرایەوە

2019.12.04 - 12:43
تەرمی خوێندکارێک لە هەولێر بە سوتاوی دۆزرایەوە
ناس کورد- پۆلیسى هەولێر دۆزینەوەى تەرمى خوێندکارێکى بە سوتاوى لە کەسنەزان ڕاگەیاند. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە سنوری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان دۆزراوەتەوە، دوای گەیشتنی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا "کەسێک خۆی سووتاندووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە". . ئاماژە بەوەشکراوە "دوابەدوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی وورد لە ڕووداوەکە، دەرکەوت کەسێک بەناوی (ئامانج ئیبراهیم حسن) تەمەن (29) ساڵ، پیشە قوتابی خۆی سوتاندووە". . پۆلیسى هەولێر باسى لەوەشکردووە، تەرمەکە لەلایەن پۆلیسەوە هەڵگیراوەتەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەرى کراوە. پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.