گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندانەکان بە فیتنە ناودەبات

سوپای پاسداران: سعودیە تاوانی دۆخی عێراقی لە ئەستۆیە

2019.12.04 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای پاسداران: سعودیە تاوانی دۆخی عێراقی لە ئەستۆیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حسێن سەلامی، فەرماندەى سوپای پاسدارانی ئێران، سعودیە و ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت لەوەى لە عێراق ڕوودەدات و خۆپیشاندانەکانیش بە "فیتنە" ناودەبات. . ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن سەلامی لە لێدوانێکیدا وتی، "ئەمڕۆ گەلی عێراق کەوتووەتە ناو فیتنەى ئەمریکی-سعودی و عێراقییەکانیش بەرگری لە ناسنامەی ئاینی و شەرەفی نیشتمانی خۆیان دەکەن." . لەبارەى یەمەنەوە، سەلامی هێرشی کردە سەر سعودیە و ئیمارات و ڕایگەیاند، "ئێمە بە هەموو هێز و توانامانەوە لەدژی ئەو پیلانە دەوەستینەوە." . سەلامی باسی لە دۆسیەى سوریاش کرد و وتی، "سورییەکان سیاسەتی ئەمریکی و بەریتانی و سعودییان لە وڵاتەکە شکستپێهێنا و گۆڕبەگۆڕیان کرد." . لەبارەى لوبنانیشەوە، فەرماندەی سوپای پاسداران جەختیکردەوە کە "حزبوڵا دەتوانێت ڕێگربێت لە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە."