گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..ڕۆژێکى گرژى ماکرۆن لەگەڵ ترەمپ، بە تەوقەیەکى گەرم لەگەڵ میلانیا کۆتایی هات

2019.12.04 - 11:36
ڤیدیۆ..ڕۆژێکى گرژى ماکرۆن لەگەڵ ترەمپ، بە تەوقەیەکى گەرم لەگەڵ میلانیا کۆتایی هات
ناس کورد-   زمى کامێراى ڕۆژنامەنوسان تەوقەیەکى گەرمى نێوان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا میلانیاى خانمى یەکەمى ئەمریکایان تۆمارکرد، لە ئێوارەى رۆژێکى پڕ لە گرژى نێوان ماکرۆن و دۆناڵد ترەمپ. . لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە ماکرۆن دواى ئەوەى لە ئۆتۆمبێلەکەى دادەبەزێت لە شەقامێکى بەناوبانگى لەندەن، تەوقە لەگەڵ ترەمپدا ناکات، بەڵام کاتێک میلانیا دەبینێت تەوقەیەکى گەرمى لەگەڵدا دەکات. https://www.youtube.com/watch?v=aR9j8qg7qYo&feature=youtu.be&fbclid=IwAR0eLdxDUbvNyqWSM0vGDRIOiMzRG1PbwR1Z-QL9pwDCNFZWgvqCmZoNFVA وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لەکاتى تەوقەکەى ماکرۆن لەگەڵ میلانیا، ترەمپ لە نزیکیانەوە وەستاوە و سەیریان دەکات، پێش ئەوەى بچن بەرەو ئاهەنگێک لە کۆشکى باکینگهام بەبەشدارى سەرکردەکانى ناتۆ. . ماوەى چەند ڕۆژێکى ترەمپ و ماکرۆن ڕەخنەى توند لەیەکتر دەگرن، دواى ئەوەى ماکرۆن ڕایگەیاندبوو کە ناتۆ مردووە. . لەوەڵامدا ترەمپ ئاماژەى بەوەکردبوو، هیچ وڵاتێک ئەوەندەى فەڕەنسا پێویستى بە ناتۆ نییە، ئەمریکا سودى کەمى لە ناتۆ وەرگرتووە.