گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جموجۆڵى پارتى و چوار لایەنى عێراقى بۆ دیاریکردنى جێگرەوەى عەبدولمەهدى ئاشکرادەکرێت

2019.12.04 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
جموجۆڵى پارتى و چوار لایەنى عێراقى بۆ  دیاریکردنى جێگرەوەى عەبدولمەهدى  ئاشکرادەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ڕۆژنامەى (ئەخبارى) ى لوبنانى سەر بە حزبوڵا بڵاویکردەوە، جموجۆڵێکى نوێ لە پەرلەمانى عێراق دەستیپێکردووە بۆ دروستکردنى گەورەترین فراکسیۆن بەسەرۆکایەتى فەتح و ڕەوتى حیکمە، بە ئامانجى دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى نوێ. . بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەو پێنج لایەنە پێکهاتوون لە، فەتح و دەوڵەتى یاسا و هێزە عێراقییەکان بەسەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان، ڕەوتى حیکمە بەسەرۆکایەتى  عەمار حەکیم، پارتى دیموکراتى کوردستان و هەندێ پەرلەمانتارى سەربەخۆ. . ئاماژەى بەوەشکردووە، هەندێک هەڵوێستەکەى فراکسیۆنى سائیرون بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستى سەرۆک وەزیران بە هەوڵێک بۆ سواربوونى شەپۆلى خۆپیشاندانەکان ناودەبەن، هەندێکى دیکە پێیانوایە سەدرییەکان دەیانەوێت سەرۆک وەزیران لەناو خۆپیشاندەران لەدایک بێت، لە راپرسییەکى گەلدا دیاریبکرێت، ئەوەش پێچەوانەى دەستورە بۆ ڕاسپاردنى گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێشکەشکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران لەماوەى 15 ڕۆژدا. . رۆژنامەکە لەزارى چەند سەرچاوەیەکى سیاسییەوە لە هاوپەیمانى بینا باسى لەوەکردووە، کە ڕەنگە سەرۆک کۆمار هاوپەیمانى فەتح کە کۆکەرەوەى فراکسیۆنەکانى حەشدى شەعبییە، رابسپێرێت بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران، بەو پێیەى دووەم براوەى هەڵبژاردنە لەدواى سائیرون. . بەڵام سەرچاوەیەکى دیکەى هەمان هاوپەیمانى ئەوەى ڕەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە کە چەند مەرجێکیان هەیە بۆ سەرۆک وەزیرانى نوێ کە دەبێت، قبوڵکراو بێت لەلایەن مەرجەعیەت و گەلەوە، بەهێز بێت، سەربەخۆ بێت، هەماهەنگى هێزە ئەمنییەکان لەناویاندا حەشدى شەعبى بێت، باوەڕى بە یەکێتى خاکى عێراق هەبێت، تواناى سەرکردایەتیکردنى هەبێت، بەرنامەیەکى چاکسازى ئامادەبکات، تۆمەتبارنەبێت بە گەندەڵى و ڕەگەزنامەى وڵاتێکى دیکەى نەبێت و لە سەرکردەکانى ئێستا و پێشوو نەبێت. . لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى و پەسەنکردنى لەلایەن پەرلەمانەوە لە سەرەتاى ئەم مانگەدا، بەشێک لە فراکسیۆنەکان ڕایانگەیاندووە کە کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە نابێت. . فراکسیۆنى سائیرونى سەر بە موقتەدا سەدر لە نامەیەکى فەرمیدا بۆ سەرۆک کۆمار جەختیکردووەتەوە کە دەستبەرداریی مافى دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران دەبن، وەکو گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان.