گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاڵەتێکى دیکەى نەخۆشییە دەگمەنەکە لە هەرێم تۆمارکرا

2019.12.04 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتێکى دیکەى نەخۆشییە دەگمەنەکە لە هەرێم تۆمارکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى دووەم حاڵەتى نەخۆشییەکى دەگمەنى لە هەرێم ڕاگەیاند. . محەمەد قادر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، حاڵەتێکى دیکەى ئەو نەخۆشییە لە هەرێم تۆمارکراوە، کە نەخۆشەکە خوێن بە چاو و گوێ و لوتیدا دێتەخوارەوە. . وتیشى "نەخۆشەکان پشکنینى تەواویان بۆ کراوە و پشکنینەکان پاک بوون، هیچ نیشانەیەکى جێگەى مەترسی دەرنەکەوتووە، کە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییەکى ترسناک". . یەکەم حاڵەتى ئەو نەخۆشییە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا تۆمارکرا کە ژنێکە بەناوى سارا ئیسماعیل تەمەن 17 ساڵ، بەوتەى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئەمە یەکەمجار نییە ئەو نەخۆشییە لە هەرێم تۆماربکرێت، پێشتر سێ حاڵەت تۆمارکراون. . لاى خۆیەوە، لوقمان وەردى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ڕایگەیاند، حاڵەتێکی تر لە ھەمان نەخۆشی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى نانەکەلى لە هەولێر بەناوی خاتوو (زەیتون یوسف نەبی) تەمەن 17 ساڵ کە خەڵکی قەزای ئاکرێیە و ھەمان نەخۆشی ساراخانی ھەیە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، ھەموویان ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی دەبن، بەڵکو بگەنە ئەنجامێکی باش بۆ چارەسەری ئەو دوو کەسە لە ناوەوە یان دەرەوەى وڵات.