گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا لەبارەى سوریاوە ڕێککەوتن

2019.12.04 - 08:37
بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا لەبارەى سوریاوە ڕێککەوتن
ناس کورد- سەرکردەکانى بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر پێویستى وەستاندنى سەرجەم ئەو هێرشانەى هاوڵاتییانى مەدەنى لە سوریا بە ئامانج دەگرن. . نوسینگەى بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرکردەکانى ئەو وڵاتانە کاردەکەن بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەى پەنابەران و بەردەوامیدان بە بەرەنگاربونەوەى تیرۆر بەهەموو شێوەیەک. . هەروەها بە پێویستیان زانیوە گرەنتى گەیشتنى یارمەتییە مرۆییەکان بکرێت لەڕێگەى سنورەکانەوە بۆ سوریا. . سەرکردەکانى ئەو چوار وڵاتە پشتیوانى خۆشیان بۆ نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە لیبیا دەربڕیوە لەپێناو کۆتایی هێنان بە شەڕى ناوخۆیی لەو وڵاتەدا. . ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو، وەڵامى پێویستیان لە تورکیا وەرنەگرتووە لەمیانەى کۆبوونەوەى سەرکردەکانى ئەو چوار وڵاتە لەبارەى دۆخى سوریاوە.