گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. مەیمونێک کارێکی سەیر دەکات، هەرگیز پێشبینی ناکرێت

2019.12.03 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. مەیمونێک کارێکی سەیر دەکات، هەرگیز پێشبینی ناکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   شەمپازییەک بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کارێک دەکات کە کاری مرۆڤەکانە و بەبیری کەسدا نەهاتووە شەمپازییەک کارێکی وا بکات. . مەیمونێکی شامپازی بەشێوەیەکی سەسوڕهێنەر لاسایی مرۆڤ دەکاتەوە و یەکێک لەو کارانە دەکات کە مرۆڤ ئەنجام دەدات، ئەویش شۆردنی جل و بەرگە بەدەست. . بەپێی گرتە ڤیدۆییەک کە لەنێو باخچەیەکی ئاژەڵانەکانی شاری شۆنکینگی سەر بە چین تۆمارکراوە، ئەو شامپازییە هەروەکو مرۆڤ جلوبەرگ بەدەست دەشوات و ڤیدیۆکەش بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە. https://twitter.com/Echinanews/status/1200465559185440774?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1200465559185440774&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.skynewsarabia.com%2Fvarieties%2F1302326-%25D9%258A%25D9%2581%25D8%25B9%25D9%2584-%25D9%2585%25D8%25A7-%25D9%258A%25D9%2585%25D9%2583%25D9%2586-%25D8%25AA%25D8%25B5%25D9%2588%25D8%25B1%25D9%2587-%25D8%25B9%25D8%25A8%25D9%2582%25D8%25B1%25D9%258A%25D8%25A9-%25D8%25A7%25D9%2584%25D8%25B4%25D9%2585%25D8%25A8%25D8%25A7%25D9%2586%25D8%25B2%25D9%258A-%25D9%2581%25D9%258A%25D8%25AF%25D9%258A%25D9%2588 لێهی لیدۆ یەکێک لە پسپۆڕانی ئاژەڵناسی چینی باسی لەوەکردووە "ئەو شامپازییە جۆری یۆهۆییە و بەشێوەیەکی سەسوڕهێنەر ئارەزوی ئەوە دەکات لاسایی ئەو کارمەند و کرێکارانە بکاتەوە کە لە باخچەى ئاژەڵان کاردەکەن". . وتیشی "ئاستی زیرەکی مێشکی ئەو شامپازییە وەکو ئاستی زیرەکی منداڵیکی سێ ساڵ وایە و لەڕێی لاساییکردنەوە دەتوانێت هەندێک کار ئەنجام بدات". . کارمەندانی باخچەکە باسیان لەوەکردووە، بۆ تاقیکردنەوە کراسێکی سپی و پارچەیەک سابونیان بۆ داناوە و ئەویش وەکو کارمەندەکانی تر کراسەکەی شۆردووە.