گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: بەرپرسانی ئێران لە عێراقەوە فێربوون هێڵى ئینتەرنێت ببڕن بۆ شاردنەوەى کوژرانى خۆپیشاندەران

2019.12.03 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: بەرپرسانی ئێران لە عێراقەوە فێربوون هێڵى ئینتەرنێت ببڕن بۆ شاردنەوەى کوژرانى خۆپیشاندەران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   دۆناڵد ترەمپ ڕەخنە لە بەرپرسانی عێراق و ئێران دەگرێت و دەڵێت، هاوشێوەى عێراق، ئێرانیش لەکاتى خۆپیشاندانەکاندا هێڵى ئینتەرنێتى بڕیوە، بۆ شاردنەوەى کوژرانى خۆپیشاندەران. . ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکانی ئێران نیگەرانی دەربڕی و ڕایگەیاند "دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئینتەرنێتیان لە خۆپیشاندەران کوژاندەوە، بەرپرسانی ئێرانیش هەمان کاریان لێوە فێربوون و ئینتەرنێتیان لە وڵاتەکەیان بڕی". . وتیشى "بۆ ئەوەی پێشێلکارییەکانی دژی خۆپیشاندەران و کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان بشارنەوە و خۆپیشاندەران بکوژن، ئێران ئینتەرنێتى لە هاوڵاتییان بڕیوە و ئەوەش ئێمەی زۆر نیگەرانکردووە". . ترەمپ لەبارەى ئامارەکەى ڕێکخرای لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ئاماژەى بەوەکردووە هێزە ئەمنییەکانی ئێران 208 خۆپیشاندەریان کوشتووە، وتی "زۆر نیگەرانم دەربارەی ئەو ژمارە زۆرەی کوژراوان لەخۆپیشاندانەکانی ئێراندا". . ڕۆژی 15ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ خۆپیشاندان لە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی ئێران دەستیپێکرد دژی گرانی بەنزین و ماوەی نزیکەی 10 ڕۆژ بەردەوام بوو، دواتر هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە هێز کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا و 208 خۆپیشاندەر کوژران. . هەروەها زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان لە عێراق بەردەوامە و بەهۆیەوە زیاتر لە 400 خۆپیشاندەر کوژراون.