گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانە مادییەكانی لافاوەكەی ئێران ئاشكرا دەكرێت

نزیكەی نیو ملیۆن دۆلار زیان بەر ناوچە كوردییەكان كەوتووە

2019.03.27 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
نزیكەی نیو ملیۆن دۆلار زیان بەر ناوچە كوردییەكان كەوتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-شەهرام عەزیز

ئاماری زەرەر و زیانەكانی لافاوەكەی چەند ڕۆژی رابردووی ئێران، ئاشكرا كرا كە بەهۆیەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون و هاوكات زیانە مادییەكانی لافاوەكەش بە سەدان ملیۆن تمەن خەمڵێنرا.

محەمەد عەلی شوجاعی سەرۆكی هێزی فریاكەوتنی پارێزگای فارس بە میدیاكانی ئێرانی وتووە "تاوەكو ئێستا زیانەكانی لافاوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری شیرازی سەر بەو پارێزگایە بە 480 ملیار تمەن خەمڵێندراوە، جگە لەوەش نزیكەی 70 ملیار تمەن زیان بەر ناوچە كوردییەكان كەوتووە، كە سەرجەمیان دەكاتە نزیكەی 550 ملیار تمەن".

بەپێی دوا ئامارەكانیش زیانە گیانییەكانی لافاوەكە تاوەكو ئێستا بریتیە لە گیانلەدەستدانی 21 كەس و برینداربوونی 110 كەس.

هاوكات بەهۆی بەفر و بارانبارینەوە، دوێنێ (سێشەممە) 13 پارێزگای ئێران 22 ڕێگای سەرەكی نێوانیان داخست و بەو هۆیەوە گرفتی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست بوو.

رۆژی (دوو شەممە)ی رابردوو بەهۆی باران بارینێكی زۆرەوە لافاو لە شاری شیراز و هەندێك ناوچەی دیكەی ئێران دروست بوو و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر هاوڵاتیان كەوت و بەسەدان ئۆتۆمبێل ئاو بردی.


دوێنێ (سێشەممە)ش ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانیان ڕووداوەكە دەربڕی و داوای لە بەرپرسانی ئێران كرد بەپەلە قەرەبووی هاوڵاتیان بكەنەوە.