ناس کورد-
شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق دەستگیرکردنى جێگرى ئەبوبەکر بەغدادى لە حەویجە ڕاگەیاند.
.
شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر بنەماى زانیارى ورد، هێزێکى پۆلیسى حەویجە لە پارێزگاى کەرکوک توانیویانە داواکراو "ئەبو خەلدون" لەناو شوقەیەکدا لە ناوچەى یەکى ئازار دەستگیر بکەن.
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو داواکراوە، ناسنامەیەکى ساختەى پێبووە بەناوى شەعلان عوبێد، جێگرى ئەبوبەکر بەغدادى رابەرى داعش بووە کە مانگى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانى ئەمریکاوە لە سوریا کوژرا.
.
شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى ئەوەشى خستووەتەڕوو، "ئەبو خەلدون" پیشتر ئەمیرى سەربازى داعش بووە لە پارێزگاى سەڵاحەین.