گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ هێرشى موشەکى کرایە سەر بنکەیەکى سەربازى کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە

2019.12.03 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ هێرشى موشەکى کرایە سەر بنکەیەکى سەربازى کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق ڕایگەیاند، بە موشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار. . شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێنج موشەک لەناو بنکەى سەربازى عەین ئەسەد کەوتونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە. . بنکەى سەربازى ئاسمانى عەین ئەسەد، یەکێکە لە گەورەترین بنکە ئاسمانییەکان لە عێراق و هێزەکانى ئەمریکاى تێدا جێگیرە. . لە دوو هەفتەى ڕابردوودا مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا سەردانى ئەو بنکە سەربازییەى کرد، ساڵى ڕابردووش دۆناڵد ترەمپ بەهەمان شێوە سەردانى هێزەکانى ئەمریکاى کرد لەو بنکە سەربازییە، بەبێ ئەوەى هیچیان سەردانى بەغدا بکەن.