کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ناکرێت پاساو بۆ کوژرانى خۆپیشاندەران بهێنرێتەوە کە بەشێوەیەکى ئاشتیانە داواى گۆڕانکاریی دەکەن. . جنين هينيس بلاسخارت، نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى ئاسایشدا کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنى دۆخى عێراق ئاماژەى بەوەکرد، دەستگیرکردن و ڕفاندن و هەڕەشەکردن تا ئێستاش لە عێراق ڕوودەدەن. . وتیشى "خۆپیشاندانەکان لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەبرێن، پێویستە سیاسییەکان ڕێگەچارەى گونجاو پێشکەش بکەن بۆ چارەسەرکردنى ئەو قەیرانەى وڵاتەى گرتووەتەوە". . لاى خۆیەوە، دیڤید شانکر یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى نزیک ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکانى عێراق و لوبنان داواکارییەکانیان هاوبەشن، خۆپیشاندەرانى هەردوو وڵات دژى حکومەتەکانیان و دەستوەردانى ئێران لە کاروبارەکانیان ڕژاونەتە سەر شەقام. . باسى لەوەشکرد، واشنتن پشتیوانى لە داواى خۆپیشندەرانى عێراق و لوبنان دەکات. . ماوەى دوو مانگە خۆپیشاندان لە عێراق بەردەوامە و تا ئێستاش زیاتر لە 400 خۆپیشاندەر کوژراون و هەزارانى دیکەش برینداربوون. . هاوشێوەى عێراق لە لوبنانیش خۆپیشاندان بەردەوامە و خۆپیشاندەران داواى گۆڕانکاریی دەکەن.