کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- گەورە پیاوی ئاینی مەسیحییەکان لە عێراق ڕایگەیاند، وەک ڕێزێک بۆ خوێنی قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، بڕیاریانداوە ئەمساڵ ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ نەگێڕن. , ئەمڕۆ سێشەممە 3ى کانونی یەکەمی 2019، لویس ڕۆفائێل ساکۆ، پاتریارکی کلدان لە عێراق و جیھان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکرد: "ڕێز لە خوێنی قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەگرین، بۆیە بڕیارمانداوە ئەمساڵ ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ نەگێڕین". , ساکۆ، جەختی لەوەشکردوەتەوە، وەک داکۆکییەک بۆ خۆپیشاندانەکان و هاوخەمییەک بۆ کەسوکاری قوربانییانی خۆپیشاندانەکان، ئەمساڵ مەسیحییەکانى عێراق بەهیچ شێوەیەک مەراسیمەکانی چەژنی سەری ساڵی نوێ و لەدایکبوونی پێغەمبەرى مەسیح ناگێڕن، ئەوەش خراوەتەڕو تەنها لە کڵێساکان نوێژەکان ئەنجامدەدەن و نزا بۆ گیانی پاکی شەهیدەکان دەکەن و ئاوات دەخوازن بریندارەکان بەزوترین کات چاک ببنەوە. , ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ،عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکرد، لەسەرەتای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە 433 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. , ,