گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەتوندی وەڵامی یەکتر دەدەنەوە

کێشە دەکەوێتە نێوان فراکسیۆنەکانى پارتى و یەکێتى یەوە

2019.12.03 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
کێشە دەکەوێتە نێوان فراکسیۆنەکانى پارتى و یەکێتى یەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمانى کوردستان، وەڵامی توندی یەکتر دەدەنەوە دەربارەی هۆکاری دواکەوتنی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بەشێوەى هەمیشەیی. . ئەمڕۆ، سێشەممە 3ی کانونى یەکەمى 2019، عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی کە هاوکات جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی پەرلەمانە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، فراکسیۆنى پارتی تۆمەتبارکرد بە دروستکردنى لەمپەر، لەبەردەم ئەو پڕۆژانەی کە فراکسیۆنی یەکێتی دەیەوێت بیباتە پەرلەمانی کوردستان. . وتیشى "هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی کە فراكسیۆنی یه‌كێتی پێشكه‌شی پەرلەمانی ده‌كات په‌كبخرێت و یەکێکیش لەوانە کە پەکخراوە، تایبەتە بە دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و بە ئەنقەست دواخراوە، تەنانەت نەخراوەتە بەرنامەی دانیشتنی کاری سبەینێی پەرلەمانەوە". . ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد "فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌‌رەتای ده‌ستبه‌كاربونییەوە لە په‌رله‌مان 20 پرۆژه‌ یاسای پێشنیاز كردووه، بەڵام زۆرینەی پڕۆژەکان لەمپەڕیان بۆ دروستکراوە". . مانگى ڕابردوو پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پێشنیازى بڕیارى دامەزراندنى فەرمانبەرانى گرێبەست کرد، کە ژمارەیان زیاتر لە 20 هەزار کەسە و داواى لە حکومەت کرد لەو بارەیەوە وەڵامیبداتەوە، بەڵام حکومەتى هەرێم هێشتا بڕیارى لەو بارەیەوە نەداوە. . پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەتوندی وەڵامی پەرلەمانتارەکەى یەکێتى دایەوە و ڕایگەیاند "فراکسیۆنی پارتی هەموو کات ویستویەتی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە هاوبەشی بکات، چونکە ئاشتیی کۆمەڵایەتیی بە بەرپرسیارێتیی سەرشانمانی دەزانین نامانەوێ ئەوەی لە ڕابردوو، خولی پێشوو ڕوویدا، جارێکی دیکە رووبداتەوە". . وتیشى "دەستبردن بۆ موچە و قوتی خەڵک بۆ موزایەدە کە لەوانەیە قەت پەیوەندییان بە خەڵکەوە نەبێت، نەگونجاوە، پێموایە قسەکانی کاک عەباس پەیوەندیی بە بابەتی ڕیکلامی ڕاگەیاندنەوە هەبوو کە کۆنگرەی حزبەکەی لەپێشە و لەوانەیە بەنیازى شتێک بێت و ئەو قسانەی بۆ جوڵەیەکی ڕاگەیاندنی خۆی کردووە". . پێشەوا هەورامانی باسى لەوەشکرد، قسەیان لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی کردووە "دەڵێن ئەو قسانەی کاک عەباس هیچ پەیوەندییەکیان بە فراکسیۆن و لیژنەکەی ئێمەوە نییە، کەواتە ئەو قسانە ڕیکلامێکی ڕاگەیاندن بووە و موچەی خەڵکی کردووەتە بیانوو بۆ خۆی". . ئەوەشى خستەڕوو "دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەماهەنگییەکی زۆر باشیان لەگەڵ فراکسیۆنەکان هەبووە، هەروەها هاوڕێیانمان لە فراکسیۆنی یەکێتی تا ئێستا هەماهەنگییەکی زۆر باشیان لە کارەکاندا هەبووە لەگەڵ ئێمە، ئامانجی ئێمەش پاراستنی هاوسەنگییە و ئێمەش زۆر کارمان کردووە، بەڵام خۆ ناکرێت هەموو شتێک بکەیتە بیانوو".