گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا وەڵامى تورکیاى دایەوە رێگە نادەین یەپەگە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە

2019.12.03 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا وەڵامى تورکیاى دایەوە  رێگە نادەین یەپەگە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیامێکی بۆ سەرۆککۆمارى تورکیا نارد و ڕایگەیاند، پشتگیری ئەوە ناکەن (یەپەگە) وەک ڕێکخراوێکی "تیرۆرستی" ناوی بهێندرێت. . بڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە) کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لەندەن دەستپێبکات و تورکیاش دەیەوێت پشتگیری ناتۆ بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەستبهێنێت و یەپەگە وەک هێزێکی "تیرۆرستی" لە ناتۆ بناسێنرێت. . پێش دەستپیکردنی کۆبوونەوەکە لە چاوپێکەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ئەو خواستەی تورکیا ڕایگەیاند:"ئەوەی تورکیا بە هەڕەشە دەیبینێت، ئێمە و وڵاتانی دیکە بە هەڕەشە نایبینین، بۆچونی ئێمە لەسەر یەپەگە نەگۆڕاوە و پێموانییە بۆچوونی ناتۆش گۆڕابێت". . وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە پلانەکانی ناتۆ گەورەتربن بۆ بەرەوپێشچوون و ناکرێت لەسەر بنەمای نیگەرانییەکانی تورکیا کار بکەن. .   کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ ئەمڕۆ (سێشەممە) لەشارى لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا بە بەشداری 29 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە بەڕێودەچێت. .