گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو هونەرمەندە میسرییەى گۆرانی بۆ کوردستان وت کۆچی دوایی کرد

2019.12.03 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو هونەرمەندە میسرییەى گۆرانی بۆ کوردستان وت کۆچی دوایی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی کانونی یەکەمی 2019، هونەرمەندی ناسراوی میسری شەعبان عەبدولڕەحیم لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
. ئەمڕۆ لەدوای تێکچوونی باری تەندروستی، شەعبان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەکی قاهیرە و لەوش کۆچ دوایی کردووە. زیاتر لە ساڵێکە شەعبان گیرۆدەى نەخۆشی بووە، لەدواین کۆنسێرتیشیدا لە سعودیە و بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە، لەسەر کورسی گۆرانی وت. . ساڵی 2011 شەعبان گۆرانییەکی بە زمانی عەرەبی شێوەزاری میسری بۆ پڕۆژەى دەشتی بەهەشت لە هەولێر وت و تێیدا بە پڕۆژەکەدا هەڵدەدات و باسی کورد و کوردستان دەکات. .
https://www.youtube.com/watch?v=S4WpLt0jH_k بەمدواییانەش، شەعبان گۆرانییەکی بۆ پشتگیری هێزەکانى حەشدی شەعبی گوت و کاردانەوەى زۆری لێکەوتەوە. https://www.youtube.com/watch?v=vncMM9pwOVI