کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد– نرخی دراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتوو تمەن و دۆلار دابەزین، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کرا و هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بەرامبەر 9 هەزار و 650 دینارە. . فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ سێشەممە 3ی کانونی دووەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . هەروەها نرخی تمەن دابەزی و 100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 9 هەزار و 650 دیناری عێراقییە و نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 250 دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 500 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 154 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 128 دۆلارە. .