کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە قەزای دوکان هەزاران مریشک لە کێڵگەیەکی پەلەوەریدا مرداربوونەوە و لیژنەکانی قائیمقامییەتی دوکان لەناویان بردن. . لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای دوکان ڕایگەیاند، لە کێڵگەیەکی پەلەوەریدا لە قەزای دوکان، هەزاران مریشک مرداربوونەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی دوکان، مریشکەکانیان بە شێوازێکی ڕێپێدراو لەناوبردووە، کە ژمارەیان زیاتر لە 4000 مریشک بووە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، دەیان مریشکی نەخۆشیش هەبوون لە ناویاندا، بەڵام پشکنین بۆ مریشکەکانی دیکە کراوە هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەبووە. .