کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت بڕیارە سبەى ڕۆژێک بە لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان، لیژنەی شارەوانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامبدات، بۆ تاووتوێکردنى ئەو پرۆژەیاسایەى کە سەرۆکى هەرێم لەسەر داواى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى هەرێم ڕەتیکردەوە. , سیپان ئامێدی ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی سبەی سێشەممە، 3ی کانونی یەکەمی 2019، لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزاری پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامبدات سەبارەت بە پرۆژەیاسای تاپۆکردنى زهوییە زیادەڕەوەکان، کە لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە پرۆژەیاساکە ڕەتکرایەوە". , لە کارنامەى دانیشتنى ڕۆژى چوارشەممەى پەرلەمانى کوردستاندا هەمان پرۆژەیاسا بە پێداچوونەوەى لیژنەى پەیوەندیدارەوە جارێکى تر دەخرێتەوە بەر باس و دەنگدان. , لەلایەکى ترەوە هەرچەندە فەرمانبەرانى گرێبەست لە چاوەڕوانى بە هەمیشەییکردنیاندان، بەڵام لەکارنامەى دانیشتنى داهاتوى پەرلەمان ئەو پرۆژەیاسایە بوونى نییە، لەوبارەیەوە سیپان ئامێدى وتى: "پەرلەمان ماوەی 15 ڕۆژی دابو بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی وەڵامی کۆتاییمان بداتەوە سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست، حکومەتیش وەڵامی داوینەتەوە". , لەبارەى وەڵامى حکومەتەوە ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکرد: "حکومەت هەرێم ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی وردبینیکردن و لێکۆڵینەوەیە لە ناو و ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست و دوای ئەوە وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان دەدەنەوە". , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى سەرۆکایەتى پەرلەمان، ڕۆژی چوارشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2019، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێکردنی چوار بابەت کە بریتین لە "خستنهڕو و دهنگدانە لهسهر پێداچونهوه بە ماده و بڕگەکانی یاسای بهخاوهنكردنى زهوییە زیادەڕەوییەکانی سنورى شارهوانییهكانی هەرێم كه به بڕیارى ژماره (4)ى ساڵی 2019ى سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان لهسهر داواى وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار گهڕاندییەوە پهرلهمان". , هەروەها بڕیارە خوێندنهوهى یهكهم بۆ پڕۆژهیاسای مادههۆشبهرهكان و كارتێکەرە عهقڵییهكان و خوێندنهوهى دووهم بۆ پێشنیازهیاسای ڕیكلامی بازرگانی له ههرێم بکرێت. , ,