کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سوپاى تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سەربەو سوپایە، بۆردوومانى ناوچەی ته‌ل ڕه‌فعه‌تیان کرد، 10 هاوڵاتی شەهید بوون کە نۆیان منداڵن. , ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکردووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی کانونی یەکەمی 2019، سوپاى تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و سوپایە، ناوەندی شارۆچكه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌تیان بۆردوومان و تۆپباران كرد". , ئاماژەش بەوەکراوە، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانانە 10 هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، كه نۆیان منداڵن و 21 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. , شارى ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، 25 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌فرینەوە دوورە، له ساڵی 2016ه‌وه له كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دایه و لە پاش داگیركردنی عه‌فرینەوە له‌لایه‌ن توركیاوه، نزیکەی 210 هەزار هاوڵاتیی عه‌فرینى تێدا نیشتەجێبوون. [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/WhatsApp-Video-2019-12-02-at-5.11.54-PM.mp4"][/video] , ,