کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- قادری حاجی عەلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی دەستلەکارکێشاوەى بزوتنەوەى گۆڕان لە وتارێکدا باس ڕێگەچارەی دەربازبوون لەم قۆناغەى ئێستا دەکات بە "دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستەقینە" لەلایەن خەڵکەوە. . وتارەکەى قادری حاجی عەلی کە بەناوی "چۆن لەم دۆخە تێبگەین؟" بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "لە وڵاتانی جیهاندا حزب ڕێز و مەكانەتی خۆی هەیە، چونكە لە بنەمادا ماهەییەت و بوونی حزب بەدیهێنانی چاكەی گشتی و كۆمەڵێك ئامانجە، بەڵام لای ئێمە حزب (بەتایبەتیش حزبەكانی دەسەڵات) بووەتە یەكێك لە ناشرینترین ناونیشانە سیاسییەكان، خەڵك وەك سەرچاوەی هەموو نەهامەتییەكان و بەدبەختییەكانی ژیانی خۆی تەماشای دەكات." . تەواوی وتارەکەی قادری حاجی عەلی بخوێنەوە: چۆن لەم دۆخە تێبگەین؟ . دەشڵێت، "قسەكردن لەسەر دیموكراسی لە كوردستان كە خاوەنی فرە حزبی سیاسیە، لە چاوبەستێكی سیاسیو درۆیەكی گەورە بەولاوە هیچی ترنییە، ئەوانەی ئەم ئیدعایە دەكەن، یان لە دیموكراسی نەگەیشتوون یان بەشدار و شاگردن لەم سالۆنە سیاسیەی دەسەڵاتدا." . قادری حاجی عەلی لەبارەى ڕێگەچارەی دۆخەکە دەڵێت، "هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا جگە لە نوزەیەكی لاواز، (نا)و دەنگی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نابیسترێت، ئۆپۆزسیۆنە دەنگ بەرزەكەی جاران بەدەستی خۆی ئینتحاری سیاسی كرد و، كۆتایی بە قۆناغێكی گرنگ لە چاوەڕانیی دونیایەكی باشتر هێنا." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "یەكێك لەڕێگا گونجاوەكان لەم قۆناغەدا ئەوەیە، لە دەرەوەی ئەم پەرلەمانو حكومەتو حیزبانە، خەڵكی كوردستان خۆی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستەقینە دروستبكات، بەهەر ئامرازێك لەو ئامرازانەی شیاوە خەباتی خۆی بكاتو، لەچوارچێوەیەكدا ئەگەر حزبو ڕێكخراوی سیاسیش نەبێت بەهەماهەنگی و كاری جەماعی خۆی ڕێكبخات". . ڕاشیگەیاند، "بۆ ئەوەی نرخ بۆ ئۆپۆزسیۆن بگەڕێنینەوە، دەبێت بەدوور بگیرێت لەهەموو بەشداریكردنێكی ئەم حزبانە یان ڕازیبوون بە بە بون بە پەراوێزێك لە بەشداریدا، بەرامبەر بە تەسلیمكردنی ئیرادەو توانەوە لەناو دەسەڵاتدا. دەبێت چاوەكان بەتەنها لەسەر بەدەستهێنانی دەسەڵات یان باڵادەستی بێت بەسەر دەسەڵاتدا، ، ئەوەش لەسەر بنەمای بەرنامەیەكی سیاسی گونجاوو تۆكمەو تەریب بەداواكانی خەڵك، كە عەدالەتو چاكسازی ڕیشەیی بكاتە دروشمی سەرەكی خۆی."