کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەو شەپۆلە باران بارینەی ئەمڕۆ هەرێمی گرتووەتەوە سبەینێ کۆتایی دێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانونی دووەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 10 بۆ 17 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی سێشەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی کەم بەخۆیانەوە نابینین، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ باران بارین کۆتایی دێت.