گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ بەشداریکردن لە دانیشتنى تایبەت بە لێپرسینەوەی ڕەتدەکاتەوە

2019.12.02 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ بەشداریکردن لە دانیشتنى تایبەت بە لێپرسینەوەی ڕەتدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆشکى سپى ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ بەشدارى لە دانیشتنێکى ئەنجومەنى نوێنەراندا ناکات، لە چوارچێوەى ڕێوشوێنەکانى لێپرسینەوە لەگەڵیدا، لە دۆسیەى ئۆکرانیادا. . بات سيبولونى پارێزەرى کۆشکى سپى لە پەیامێکدا بۆ لیژنەى دادوەرى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا ئاماژەى بەوەکردووە، پێشبینى ناکەن دانیشتنەکەى ئەنجومەنى نوێنەران کە بڕیارە ڕۆژى چوارشەممە ئەنجام بدرێت، بەپێی پێوەرە داواکراوەکان بێت لە ڕووى شەفافیەتەوە. . سيبولونى لیژنەکەى ئەنجومەنى نوێنەرانى تۆمەتبارکردووە بەوەى گرەنتى ڕێوشوێنى پێویست و دادپەروەرانەى نەکردووە لەمیانەى لێکۆڵینەوەکانیدا لەو بارەیەوە. . دۆسیەى لێکۆڵینەوە لە ترەمپ چەند هەنگاوێکى لە ئەنجومەنى نوێنەران بڕیوە، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان ترەمپ و هاوتا ئۆکرانییەکەى کە تێیدا ترەمپ داواى لێکردووە لێکۆڵینەوە بکات لە کوڕەکەى جۆ بایدنى ڕکەبەرى کە لە کۆمپانیایەکى وزەى ئۆکرانى کاردەکات. . لێکۆڵینەوەکە جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەى کە چۆن ترەمپ هەڕەشەى هەڵپەساردنى یارمەتییە سەربازییەکانى لە ئۆکرانیا کردووە بۆ فشار خستنە سەر ئەو وڵاتە تا لێکۆڵینەوە لە کوڕەکەى بایدن بکات، بەڵام ترەمپ ڕەتیکردووەتەوە کە هیچ سەرپێچییەکى کردبێت لەو بارەیەوە.