گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

2019.12.02 - 10:06
نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم
ناس کورد –   نرخی دراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان بە جێگری ماوەتەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 900  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 9 هەزار و 800 دینارە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانونی دووەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 900  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . هەروەها نرخی تمەن دابەزی و  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 9 هەزار و 800 دیناری عێراقیە و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21  هەزار و 250 دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 750 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 154 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە  110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 128 دۆلارە.