گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەڵوێستى ئێران لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى

2019.12.01 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى ئێران لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   یاریدەدەرێکى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى پرسێکى ناوخۆیی عێراقە. . ئەمیر عەبدولـلهیان، یاریدەدەرى کاروبارى نێودەوڵەتى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، ئەمریکاى تۆمەتبار کرد بەوەى کاردەکات بۆ "گەڕاندنەوى حزبى بەعس بۆ سەر دەسەڵات لە عێراق". . وتیشى "پرسی دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسێکى ناوخۆییە، پێویستە ئەو پرسە نەبێتە هۆى دروستکردنى بۆشایی یاسایی لە عێراق". . ئەمیر عەبدولـلهیان باسى لەوەشکردووە، وڵاتەکەى ئاسایشى عێراق بە ئاسایشى خۆى دادەنێت، هەمیشە لەگەڵ عێراقێکى یەکگرتوو، سەقامگیر و گەشەسەندو و سەربەخۆدان. . وتەکانى ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران، بەیەکەم هەڵوێستى ئەو وڵاتە دانرێت لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبولمەهدى، کە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق دەستلەکارکێشانەوەى پەسەندکرد.