گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر زۆرە سبەینێ بگەنە ڕێککەوتن

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم لەگەڵ بەغدا ئاشکرادەکات

2019.12.01 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم لەگەڵ بەغدا ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز   کۆبوونەوەى شاندى دانوستانکارى هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆتایی هات و ئەندامێکى شاندەکە  ئاشکرایکرد، ڕەنگە سبەینێ ڕێککەوتنى نێوانیان واژۆبکەن. . خالید شوانی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی ڕابردوو بوو، خۆشبەختانە کۆبوونەوەیەکی زۆر ئیجابی بوو". . وتیشی سبەینێ دوبارە لەسەر هەمان پرس هەردوو شاندەکە کۆدەبنەوە و بە "ئەگەرێکی زۆرەوە" هەر سبەینێ ڕێککەوتنی کۆتایی واژۆدەکرێت. . سەبارەت بە کاریگەری دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لەسەر دانوستانەکان، ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکاری هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، هەرێم گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی عێراقدا کردووە، نەوک لەگەڵ کەسێکدا، بۆیە ئەوە هیچ کاریگەرییەکی نابێت. . هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا چەند مانگێکە سەرقاڵى دانوستانن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر نەوت و بودجە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتنى کۆتایی.