کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق. . لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، کە قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە و پێویستییان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە". . ئاماژە بەوەشکراوە، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان. . ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامن و بەهۆى بەرەنگاربوونەوەیانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە زیاتر لە 400 خۆپیشاندەر کوژران و هەزارانى دیکەش برینداربوون.