گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیچ بڕیارێک بۆ ئەنجام نەدانی کۆنگرە نیە                     

قادر عەزیز: دۆست و نەیارەکانمان بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو سەرسام دەکەین

2019.12.01 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
قادر عەزیز: دۆست و نەیارەکانمان بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو سەرسام دەکەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قادر عەزیز، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، کۆنگرە زەرورەتێکە بۆ ژیانی حزبی و رێکخراوەی هەمووی حزبێک و داواى لە یەکێتییەکان کرد "بە گیانێکی هەڤاڵانە و ئیرادەیەکی هاوبەشەوە بچنە کۆنگرە و بتوانن بەشێکی زۆری کێشەکانی یەکێتی تێدا چارەسەر بکەن". . نووسینگەى رۆژنامەوانى قادر عەزیز ، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى راگەیەندراوێکى لەبارەى دیدار و کۆبوونەوەى ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لەگەڵ دەستەى سکرتاریەت و ژمارەیەک لە ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى، بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قادر عەزیز وتوویەتى "لە ئێستادا لە بەردەم قۆناغێکی گرنگ و چارەنوسسازی حزبەکەمانداین کە بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیە کەبە گیانێکی هەڤاڵانە و ئیرادەیەکی هاوبەشەوە بچینە کۆنگرە و بتوانین بەشێکی زۆری کێشەکانی یەکێتی تێدا چارەسەر بکەین". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قادر عەزیز ئاماژەى بە گرنگى و بایەخى کۆنگرە کردووە و وتوویەتى "کۆنگرە زەرورەتێکە بۆ ژیانی حزبی و رێکخراوەی هەموو حزبێک بەتایبە تی یەکێتی کە خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە و پێگەو پایەی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە هەیە". . بەپێویستیشیزانیوە کۆنگرە وەڵامی خواست و داواکارییەکانی ئەندام و کادیر و جەماوەری یەکێتی بداتەوە و بە هەموویانەوە یەکێتی بەهێز بکەنەوە  لەحکومڕانی و بەرێوەبردنی حکومەتی هەرێمدا رەنگبداتەوە و هاوسەنگی سیاسی لە کوردستان راست بکەنەوە. . لە راگەیەندراوەکە روونکراوەتەوە، قادر عەزیز هەواڵى دواخستن و ئەنجامنەدانى کۆنگرەى یەکێتى بە هەواڵى بێبنەما و هەڵمەتى چەواشاکارانە ناوبردووە کە بەوتەى ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى کۆنگرە لەکاتێکى دیاریکراوى خۆیدا دەکرێت و جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە "هیچ بڕیارێک بۆئەنجامنەدانی کۆنگرە نیە". . وتوشیەتى "لەماوەى رابردوداشدا چەندین دەنگۆ و هەواڵی چەواشەکار و بێ بنەما لەسەر یەکێتی و  کۆنگرە بڵاوکراوەتەوە بەڵام ئیرادەی بەهێزی یەکێتیەکان هەموو پیلانەکان پوچەڵ دەکەنەوە و دۆست و نەیارەکانمان بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو سەرسام دەکەین". .