گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواردنى مۆز رۆژانە چى بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

2019.12.01 - 16:17
خواردنى مۆز رۆژانە چى بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟
ناس کورد- مۆز یەکێکە لە میوە دەوڵەمەندەکان بە پێکهاتەى خۆراکى و زۆرێک لە ڤیتامین و کانزاى تێدایە کە جەستە لە کۆمەڵێک نەخۆشى دەپارێزێت، هەروەکچۆن یارمەتى روخسار دەدات بەوەى نەمونیان و درەوشاوە دەربکەوێت. . مۆز دەوڵەمەندە بە پرۆتین و مادە ریشاڵەییەکان و ڤیتامین لەوانە ڤیتامین بى6، ئەى، سى. هەروەها پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و مەگنیسیۆم و فولات و ئاسنى تێدایە. . مادەى پۆتاسیۆم لەمۆزدا ڕۆڵێکى گرنگ دەبینێت لە نەمەینى خوێن و نیشتەنیە زیانبەخشەکان. . بەپێى چەند توێژینەوەیەکیش، پڕۆتینات و لیمفەکانى ناو مۆز یارمەتیدەرە بۆ پاراستنى مرۆڤ لە جەڵتەى دڵ. . هەر بەپێى توێژینەوە زانستیەکان خواردنى تۆیکڵى مۆز کە فەرامۆش کراوە سودى زۆرە بەتایبەت بۆ یارمەتى هەرس و کەمکردنەوەى کۆڵیسترۆڵ و سپیکردنەوەى ددانەکان. .