گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک پەرلەمانتارى عێراق لەبارەى دانانى سەرۆکوەزیران داوایەک ئاراستەى سەرۆک کۆمار دەکەن [بەڵگە]

2019.12.01 - 15:13
ژمارەیەک پەرلەمانتارى عێراق لەبارەى دانانى سەرۆکوەزیران داوایەک ئاراستەى سەرۆک کۆمار دەکەن [بەڵگە]
ناس کورد- ژمارەیەک لە ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنە جیاوازەکان نووسراوێکى فەرمى ئاراستەى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەکەن و چەند مەرجێک بۆ دانانى سەرکوەزیرانى نوێى عێراق دادەنێن و داوا دەکەن سەرۆککۆمارى عێراق پابەندى ئەو مەرجانە بێت. . لە نووسراوە فەرمییەکەى ئەو پەرلەمانتارانەى عێراق کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە " داوا لە سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق دەکەین دەنگ بە بڕیارێک بدات کە سەرۆککۆمارى عێراق پەیوەست بکرێت بەوەى سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق کەسایەتییەکى نیشتیمانى سەربەخۆ بیێت". . ئەو پەرلەمانتارانە داواش دەکەن "سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق بەتەنها خاوەن رەگەزنامەى عێراقى بێت و لە ساڵى 2003ەوە هیچ پۆستێکى حکومى و پەرلەمانى وەرنەگرتبێت و رەزامەندى خۆپیشاندەران بەدەستبهێنێت". . نووسراوەکە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ (یەکشەممە) پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى ئاسایى خۆیدا دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراقى پەسەندکرد و بڕیارە بۆ دانانى سەرۆکوەزیرانێکى نوێ نووسراوێکى فەرمى ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق بکرێت.   .