گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاریجانی: عێراق لەژێر سایەى سیستانیدایە بۆیە ئیران هیچ ترسێکى نییە

2019.12.01 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
لاریجانی: عێراق لەژێر سایەى سیستانیدایە بۆیە ئیران هیچ ترسێکى نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى پەرلەمانى ئێران رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق چاودێرى و سەرپەرشتى بارودۆخى عێراق دەکات، ترسیان لەوە نییە دۆخەکە بەزیانى ئێران بشکێتەوە. .   ماڵپەرى ئیرناى نزیک لەحەسەن ڕۆحانى بڵاوى کردەوە، ئەمرۆ (یەکشەممە)، لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا عەلى لاریجانى، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند "عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق چاودێرى و سەرپەرشتى بارودۆخى عێراق دەکات بۆیە ترسیان لە دۆخێک نییە بێتە پێشەوە زیانى ئەوانى تێدابێت". .   بەگوێرەى ئیرنا، لاریجانى ئاماژەى بەوە کردووە "کاتێک ئەمریکا داعشى لەناو عێراقدا چاند و ویستى داگیرى بکات ئەوان ترسیان هەبوو بۆیە هاریکاریى عێراقیان کرد، بەڵام لەئێستادا سیستانى ڕابەرایەتى دۆخەکە دەکات و هەوڵى چارەسەرکردنى دەدات". . جەختیشى کردەوە، عێراق داواى هەر هاوکارییەک بکات ئامادەن ئەنجامى بدەن. . وتەکانى ئەو بەرپرسە باڵایەى ئێران لەکاتێکدایە پاش پێشکەشکردنى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدیش خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامن و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە چەندین مەزارگەى ئاینى سوتێنراوە و دروشمى ڕەتکردنەوەى مەزهەبگەرایى بەرز دەکرێتەوە. .