کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خولی یاسادانانی وەرزی نوێ دەکاتەوە و 21 پەرلەمانتارەکەی یەکێتیش بەردەوامن لە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.
دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی یاسایی، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەمین دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەبات.
شێرکۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە هیچ کارنامەیەکی تێدا نییە تەنها بۆ کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستانە.
هاوکات ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەتەوە به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده (7)، بڕگه (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) و مادده‌كانی (47 و 48) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كات (10)ى رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/3/2019، تایبەتبێت بە كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش کە خاوەنی 21 کورسی پەرلەمانە، بەردەوامن لە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بەهۆی ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.