کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ده‌زگاى سۆشیاڵى ویلایه‌تى یۆتاى ئه‌مریكا، ته‌رمى پیاوێكى له‌نێو به‌فرگردا دۆزییه‌وه كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه و بۆ ماوه‌ى 11 ساڵ له به‌فرگرى ماڵه‌كه‌یاندا شاردویه‌تیه‌وه. . ڕۆژنامه‌ى سه‌نى به‌ریتانى بڵاوى كرده‌وه، ده‌زگاى سۆشیاڵى ویلایه‌تى یۆتاى ئه‌مریكا به‌ناو شوقەى تایبه‌ت بهخانهنشیناندا گه‌ڕاوون و دواتر چونه‌ته نێو شوقه‌یه‌كه‌وه و تاوانێكیان ئاشكرا كردووه. . رۆژنامەکە ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كاتێك تیمى سۆشیاڵ ده‌رگاى شوقه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه ته‌رمى ژنێك كه‌وتووه كه خاوه‌نى ماڵه‌كه بووە و گیانى له‌ده‌ستداوه، دواتر كه لەنێو شوقه‌كه‌دا بۆ شوێنه‌وارى تر گه‌ڕاون ته‌رمی پیاوەکەیان له‌نێو بهفرگرهكهدا دۆزیوەتەوە. . سەنى بەریتانى روونیکردۆتەوە، ژنه‌كه ته‌مه‌نى 75 ساڵان بووه و پیاوهكهشى له‌ته‌مه‌نى 69 ساڵدا مردووه به‌ڵام دواى پشكنین ده‌ركه‌وتووه ته‌رمه‌كه پیاوى هاوسه‌ره‌كه‌یه و پێده‌چێت كوشتبێتى و ته‌رمه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ى 11 ساڵه له‌نێو بهفرگرهكهدا شاردراوه‌ته‌وه. . لاى خۆیه‌وه جێرمى هانسن، به‌رپرسى پۆلیسى ناوچه‌كه به‌میدیاكانى وتووه :"بۆ ماوه‌ى 13 ساڵه له‌و ناوچه‌یه‌دا كار ده‌كه‌م پێشتر هیچ تاوانێكى له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بینیوه و نه‌بیستووه و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه لهنامۆترین ڕوداوه‌كان". . به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌كه لەئێستادا پۆلیس له‌هۆكارى تاوانه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه به‌ڵام لێكۆڵه‌رانى دادى گومانیان له‌وه نییه تاوانى كوشتنى پیاوه‌كه و شاردنه‌وه‌ى له‌نێو بهفرگرهكهدا په‌یوه‌ندى به هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌یه. .